Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:41

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازی هاوپەیمانان کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 10ی ئابی 2022، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ پیتەر سەرۆکی تیمی راوێژکاری هاوپەیمانان لە بەغدا و کۆڵۆنێڵ سۆریا سەرۆکی تیمی راوێژکاری هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لەو دیدارەدا، کە بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکان ئامادەبوون، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی، وەک سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لەبەغدا لە کۆڵۆنێڵ پیتەر کرد، هاوکات تیشکی خستەسەر ئاڵۆزییەکانی بەغدا و قورسی ئەرکەکانی جەنابیان لەدابین کردنی ئارامی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان.
سەردانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرکان، بۆ بەریتانیا و ئەمریکا و واژۆ کردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ( مذکرة التفاهم)، لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هەروەها پلانی مەشق و راهێنان کردن بە پێشمەرگە، (قیادة والسطیرة) فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کردن لەناو رێزەکانی پێشمەرگە و دروست کردنی فرقە تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.
لای خۆیانەوە، شاندی میوان بەگرنگیەوە باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەلایەک، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کرد و رایانگەیاند: لەم رووەوە هەموو هەوڵێک دەدەین، کە ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێش ببەین، بەئامانجی بەهێزترکردنی تواناکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسیەکانی داعش و گروپەکانی تر.
هەر لەو دیدارەدا بریکاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا کە تەواوی تواناکانیان دەخەنەگەر لەپێناو بەردەوامیدان بەپەیوەندییەکان، هاوکات ئاماژەی بەهەوڵەکانی سەرۆکی ئەرکان دا بەسەردانیکردنی وەزارەتی بەرگری عیراق و لێک نزیکبوونەوەی هەردوو کە کاری هاوبەشی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ دورخستنەوەی مەترسیەکانی داعش و گروپە تیرۆرستیەکانی تر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.