Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:25

سوپای چین ئەركەكەی لە گەرووی تایوان تەواوكرد

کوردستان TV
100%

سوپای چین رایگەیاند، دوای نزیكەی هەفتەیەك لە مانۆڕی سەربازی، ئەركە جیاوازەكانیان لە دەوروبەری تایوان "بە سەركەوتوویی تەواو كردووە".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی سوپای رزگاریخوازی گەل لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە ماڵپەڕی "ویبۆ" رایگەیاندووە، كە هێزەكانیان لە نزیكەوە چاودێری گۆڕانكارییەكانی دۆخی گەرووی تایوان دەكەن، هەروەها بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی تا ئەو كاتەی كە لە گەرووی تایواندا روودەدات بەپێی "رۆیتەرز" ئامادەن بۆ شەڕ.
ڕۆژی سێشەممە، نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، بەرگری لە سەردانەكەی بۆ تایوان كرد و پێلۆسی لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەرنامەی "ئەمڕۆ"ی كەناڵی ئێن بی سی گوتی: ناتوانین ڕێگە بە حكومەتی چین بدەین تایوان گۆشەگیر بكات.
سەردانەكەی پێلۆسی بۆ تایوان وایكرد پەكین مانۆڕی سەربازی بێ وێنە لە نزیك ئەو دوورگە خۆبەڕێوەبەرە رابگەیەنێت كە چین دەڵێت بەشێكە لە خاكەكەی.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.