Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:16

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر دوو شوێنی داخست

کوردستان TV
100%

قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داخستنی ماركێتێك و شوێنێكی فرۆشتنی ماست و به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانی له‌ شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پشکنین و چاودێرییەکانی لێژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لەناو شاری هەولێر بەردەوامە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی هاووڵاتییان و سزادانی سەرپێچکاران.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌كانی پشكنینی قایمقامییه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 2 شوێن داخران.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ناوی شوێنه‌ داخراوه‌كانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م دوو شوێنه‌ی ئه‌مڕۆ داخران یه‌كه‌میان کۆگا و مارکێتی (هێمن) بوو بەهۆی بوونی بڕێکی زۆری خۆراك و کاڵای ماوە بەسەرچوو، دووه‌میشیان شوێنی (سەید تەحسین) بوو بۆ فرۆشتنی ماست و بەرووبوومە ئاژەڵییەکان.

قائیمقامی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەردوو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ داخران ده‌كه‌ونه‌ گەڕەکی (تەیراوە)ی شاری هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.