ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێشتر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری دابووه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كرد پێش كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێشتر له مانگی ئاداری ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: عێراق وڵاتێكی ده‌ستوورییه و سیسته‌می سیاسی و ڕێگه‌كانی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری ئیتیحادی ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاندبوو: یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بن و بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه نییه چاره‌سه‌ر بۆ حاڵه‌تی به بنبه‌ستگه‌یشتنی سیاسی دابنێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌ستووردا و به گوێره‌ی مادده‌ی 64 روونكراوه‌ته‌وه و ده‌بێت به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانتاران بێت و سێ یه‌كی ئه‌ندامان داوای بكه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ری رازی بن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ده‌قه‌كه روونه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه هیچ پشتهوانێكی یاسایی و ده‌ستووری نییه بۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.