Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:25

ئەمریکا هەوڵێکی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتن لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 08ـی 2022 هەوڵێکی تیرۆرکردنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئاشکرا کرد و ئەندامێکی سوپای پاسداران بە تیرۆرکردنی تۆمار دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە کە ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی شەهرام بۆرسافی، ناسراو بە مەهدی ڕەزائی تەمەن 45 ساڵ، 300 هەزار دۆلاری وەک پاداشت داناوە بۆ ئەو کەسەی کە جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمە یەکەمجار نییە واشنتۆن پلانەکانى ئێران بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییەکانی ئاشکرا دەکات.

جەختیشی کردۆتەوە کە ویلایەتەکەیان بێ وەستان کار دەکات بۆ ئاشکراکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەوڵانە.

سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرای دەکەن کە لەوە دەچێت ئەم هەوڵەی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتن پەیوەندیدار بێت بە تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسداران کە لە 03ـی 01ـی 2020 لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.