وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوای له لایه‌نگران و سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد فۆڕمی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕ بكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ خۆشه‌ویستانی چاكسازی و نیشتمان و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م شۆڕشگێڕان و مانگرتووان و هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌م فۆڕمه له پارێزگاكانیان یان له‌به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پڕ بكه‌نه‌وه و بیده‌ن به‌و لیژنانه‌ی كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران یان فه‌رمانگه‌كانی دادنووسی هه‌یه.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در نموونه‌یه‌كی فۆڕمه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه له دوو بڕگه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، یه‌كه‌میان تۆماركردنی داوایه له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبووسییه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پۆسته‌كه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه و تێیدا داوای لێ ده‌كرێ هه‌ڵسێ به كاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق.
هه‌روه‌ها داواش له سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێ واده‌یه‌ك دابنێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 64 له ده‌ستووری عێراق.
بڕگه‌ی دووه‌میشیان تۆماركردنی ناوی داواكار و كاره‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دانی سه‌رجه‌م ڕسووماته‌كانی دادگا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمی تۆماركردنی سكاڵایه دوای ئه‌وه دێت كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوای له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردبوو تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی په‌رله‌مان ده‌ربكات، هه‌روه‌ها داواش له سه‌رۆك كۆمار كردبوو واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری بكات.
وێنه‌یه‌ك له فۆڕمی تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه‌ی كه وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در بڵاوی كردۆته‌وه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.