وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گوژمەی 31.6 ملیار دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە ڕاکێشانی تێلی پڕۆژەی هێڵی کارەبای 132 کەی ڤیی بازیان – ڕانیە کرا کە کۆتا قۆناغی پڕۆژەکەیە.
ڕاشیگەیاند: لە %86 پڕۆژەکە تەواوبووە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت و بکەوێتە کار.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم پڕۆژەیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و درێژی هێڵەکە 105 کیلۆمەترە، بە گوژمەی 31.6 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا جەختیشی کردۆتەوە کە بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، سوودێکی زۆری بۆ گواستنەوەی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەبێت و ژێرخانی کارەبای هەردوو ناوچەکە بەهێز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.