Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:43

سەرکردەیەکی داعش لە سووریا دوای گەمارۆدرانی خۆی تەقاندەوە

کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکی تیرۆریستانی داعش دوێنێ سێشەممە 09ـی 08ـی 2022 لە باشووری سووریا لەلایەن سوپا گەمارۆ درا و خۆی تەقاندەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەبو سالم عێراقی لە لادێکی ڕۆژئاوای درعا گەمارۆ درا، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سووپای سووریا گەمارۆ درا و بە چەند فیشەکێک بریندار کرا، بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی تەقاندەوە.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەبو سالم عێراقی سەرکردەیەکی سەربازی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووە، لە باشووری سووریا چالاکییەکانی ئەنجام داوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەبو سالم عێراق بەشداری لە چەندین کردەوەی تێکدەرانە لە باشووری سووریا کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.