سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مشه‌و چوارشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیان له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی سیاسی تاوتوێ كران یه‌كێك له‌وان بابه‌تی گفتوگۆكان بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه نیشتمانییه‌كان به مه‌به‌ستی خێراكردن بۆ ته‌واوكردنی شایسته دهرستوورییهكان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار لو پێكهێنانی حكوومه‌تی خزمه‌تگوزاری كه ده‌بنه بنه‌مای چاره‌سه‌ر بۆ زۆرێك له‌و كێشانه‌ی كه هاووڵاتییان گیرۆده‌ی بوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له ڕێزگرتن له داموده‌زگاكانی دادوه‌ری و یاسادانان كرده‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژی و ڕێگریكردنێك لێیان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایان له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته دیموكراتییه‌كان و به‌رده‌وامیدان به دیالۆگی بنیاتنه‌ر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنبڕ و پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر قه‌یران و ئالهنگارییهكان هه‌بێت كه ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئاو و وزه و كێشه‌كانی به‌رده‌م په‌سندكردنی بوودجه‌دا.
دا‌واشیان له گه‌لی عێراق كرد ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به یاسا و ده‌ستوور هه‌یه له پاڵ هه‌ڵویسته یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان بووه‌ستن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و پارێزگاریكردن له‌و دیموكراسییهتهی هه‌موو باوه‌ڕێیان پێیه‌تی.
كۆبووونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای ئه‌وه دێت كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوای له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردبوو تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی په‌رله‌مان ده‌ربكات، هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رۆك كۆمار كرد واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.