ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر سنوور هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار كه‌وتۆته‌وه.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند چه‌كدارێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پاسه‌وانی سنوور له سنووری پارێزگای خوڕاسان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و پێكدادان له‌نێوان ئه‌ندامانی هه‌ردوو سوپاكه ڕوویداوه.
ڕاشیگه‌یاند گه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرش و پێكدادانه‌كاندا ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی پاسه‌وانانی سنووری سوپای ئێران سووتاوه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی تریش بریندار بووه.
ئه‌و شوێنه‌ی كه پێكدادانه‌كه‌ی تێدا ڕوویداوه یه‌كێكه له ده‌روازه بازرگانییه‌كانی سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره‌زۆری هاووڵاتییانی هه‌ردوو وڵاتیش به‌م ده‌روازه سنوورییه هاموشۆ ده‌كه‌ن.
جێی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نییه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و سوپای ئێران ڕوو ده‌دات و پێشتریش چه‌ند جارێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا له ناوچه سنوورییه‌كان ڕوویداوه كه ڕووبه‌ری سنووری نێوانیان نزیكه‌ی 945 كیلۆمه‌تره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.