Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:25

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 5 وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌موز به‌رده‌وامه‌. 
به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 8 ى 2022،  مووچه‌ی مانگی ته‌موزی 5 وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی  هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ی 8 ی 2022 دەست بەدابه‌شکردنی مووچە كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت، رۆژی20ی ئابیش بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەکە کۆتایی دێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.