Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:20

نووسەری دیاری كوردستان" بەکر جاف" کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%


نووسەری دیاری کوردستان "بەکر جاف" شه‌وی رابردوو لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

شه‌وی رابردوو بەکر جاف کە لە دایکبووی گەرمیانە لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو نووسەری بواری سۆسیۆلۆژی بووەو دەرچووی زانکۆی سلێمانی هەمان بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە.

بەکر جاف کادیرێکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان.

 لقی چواری پارتی لە سلێمانی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌،به‌یانامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌:

بە داخ و ئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لە ناکاوی ، هەڤاڵ و هاوڕێمان ، کاک ئەبوبەکر جاف ، کارگێڕی لقەکەمان ڕادەگەیێنین .
کۆچی کاک ئەبوبەکر کەلێنێکی گەورەی لە خێزانی لقی چوار و لە ناوەندی فیکر و فەلسەفەی شاری سلێمانیدا دروستکرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی لە پەنای ڕەحمەتی خۆیدا مەئوا بدات .
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.