Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:23

مه‌سرور بارزانی: ئەبوبەکر حەسەن جاف ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی داکۆکی لە کوردستان دەکرد

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی  نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف  بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یام: 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست،کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.