Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:46

ركابه‌ریه‌كانی تێنسی كه‌نه‌دا له‌سه‌ر ئاستی كوران و كچان گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م

کوردستان TV
100%


 له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی كه‌نه‌دای كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران، دیڤد گۆڤینی به‌لژیكی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌لبرت رامۆس ڤینۆلاسی ئیسپانی دووچاری دۆراندن هات.
 یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڤینۆلاس ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش حه‌وت، دوو شه‌ش، به‌م ئه‌نجامه‌ گۆڤین له‌ركابه‌ری دوورخرایه‌وه‌.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی ئه‌رژه‌نتینی دیگۆ شوارتزمان رووبه‌رووی ئه‌لیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ بۆوه‌، یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌سه‌ركه‌وتنی شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی ته‌واو بوو، یه‌ك شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانی و تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی ، یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی تێنسزانه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ به‌كۆتاهات به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ وه‌ڵام، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان یه‌ك شه‌ش، سێ شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تایلۆر گه‌یشته‌ قۆناغی داهاتوو و مۆرایش له‌ركابه‌ری دوورخرایه‌وه‌.  
 
 
هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی و له‌قۆناغی یه‌كه‌می ئاستی كچان، كچه‌ تێنسزانی سویسری بلیندا بینیچ رووبه‌رووی هاوتا چیكیه‌كه‌ی تیریزا مرتنكۆڤا بۆوه‌، بینیچ توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات  و یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی بینیچ ته‌واو بوو.
 ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش دوو، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ داریا كستكینای رووسی له‌به‌رامبه‌ر بیانكا ئه‌ندریسكۆی كه‌نه‌دی یاری ئه‌نجامدا، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان، دواجار ئه‌ندریسكۆ توانی هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش شه‌ش چوار بباته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندریسكۆ و بینیچ خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌می تێنسی كه‌نه‌دا.   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.