نه‌خۆشی گرانه‌تا ،كاتێ تووشی مرۆڤ چه‌ندین هۆكارو فاكته‌ر هه‌یه،بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته (د. شاخه‌وان دزه‌یی – پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی)، چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشی گرانه‌تا ده‌خاته روو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1. نه‌خۆشی گرانه‌تا به‌هۆی به‌كتریای ( salmonella ) تووشی مرۆڤ ده‌بێت له ڕێگای خواردن و خواردنه‌وه.
2. نیشانه‌كانی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م تا كه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه، بێ هێزی، ئێشی ماسولكه‌و جومگه‌كان، قه‌بزی، له هه‌فته‌ی دووه‌م نیشانه‌كانی سه‌ره‌وه قوڕستر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ سكچون، كۆكه، خوێن به‌ربون له لوت، وڕێنه كردن، خوێن به‌ربوون له‌گه‌ڵ پیسایی و ژانه سك، ئه‌ستوربونی سپڵ (فاته ڕه‌شه)، هه‌ره‌وه‌ها له (50%) ی نه‌خۆشه‌كان جۆره له‌كه‌كیان له‌سه‌ر سنگ یان پشت په‌یدا ده‌بێت.
3. بۆ ته‌شخیسی نه‌خۆشیه‌كه، نیشانه‌كان و زه‌رعی خوێن، میز، پیسایی یان مۆخی ئێسك.
4. نه‌خۆش پێویسته بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت یان له شێوه‌ی ده‌رزی یان حه‌ب.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌كان كه له كوردستان ده‌كرێت به ناوی گرانه‌تا، د. شاخه‌وان دزه‌یی چه‌ند خاڵێك ده‌خاته روو:
1. نه‌خۆشی گرانه‌تا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان زۆر بوو، به‌ڵام دوای ساڵی (2000) ژماره‌ی توشبون ساڵانه زۆر كه‌مه.
2. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ته‌شخیس ده‌كرێن به گرانه‌تا له ئه‌سڵدا هیچیان گرانه‌تا نییه‌و به‌خۆڕایی ئه‌و هه‌موو ده‌رزی ده‌رمانه وه‌رده‌گرن.
3. فه‌حسی ده‌ره‌جه‌ی گرانه‌تا (80 – 160 – 320) به هیچ جۆرێك بۆ ته‌شخیس یان موتابه‌عه‌ی عیلاج به‌كار نایه‌ت و هه‌مووی هه‌ڵه‌یه.
4. دكتۆر من هه‌موو ساڵێك گرانه‌تا ده‌گرم ئه‌وه سه‌د له سه‌د هه‌ڵه‌یه.
5. نابێت ماست و په‌نیر بخۆم له‌به‌ر گرانه‌تا ئه‌و قسه‌یه هیچ ئه‌ساسێكی عیلمی نیه، چونكه گرانه‌تا به‌هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌ك ده‌گوازرێته‌وه.
6. ئافره‌تێك تۆزێك له‌شی دێشی یان تۆزێك له‌شی گه‌رم دادێت به‌هۆی وه‌ستانی سوری مانگانه‌ی دوای ته‌مه‌نی (45) ساڵ ده‌چێته یه‌كێك له تاقیگه‌كان فه‌حسێكی ده‌ره‌جه‌ی گرانه‌تای بۆ ده‌كه‌ن كه‌وه‌ك باسم كرد له خاڵی (3) كه سه‌د له سه‌د هه‌ڵه‌یه ده‌رزی و ده‌رمان به خۆڕایی وه‌رده‌گرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.