له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی ریال مه‌درید ئیسكۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سڤییا گه‌یشته رێكه‌وتن بۆ پۆشینی درێسی ئه‌م یانه‌یه، یانه‌ی سڤییا به‌شێوه‌ی فه‌رمی ئیسكۆی پێشكه‌ش به‌میدیاكان كرد.
ئیسکۆ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی سیڤیلیە کرد، هاوشان له‌گه‌ڵ ئیسكۆ سڤییا له‌میركاتۆی هاوینه هه‌ریه‌ك له مارکۆی بەرگریکاری بەڕازیلی لە یانەی گالاتاسەرای تورکی و ئەلێکس تێلیسی هاوڕێی لە یانەی مانچستەر یونایتد بە خواستن هێنابوو.
ئیسكۆ حه‌زو خولیای زۆری بۆ یاریكردن هه‌بوو، بۆیه بریاری رۆیشتنی له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریددا، دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه ئیسكۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سڤییا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌م یانه‌یه رکابەرییەکی باش دەکەن، ئەوان لە چامپیۆنزلیگن ئاستێكی مام ناوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌روه‌ها ئیسكۆ وتیشی چانسم هه‌بوو كاتێ ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كان یاریم كرده‌وه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتمان بردۆته‌وه، ئه‌م یاریزانه نه‌یشارده‌وه ڕیاڵ مەدرید ڕێگەیان پێ نەدەدام یاری بکەم، بۆیه ئەگەر بتوانم گومانەکان بڕەوێنمەوە ئه‌وكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بم.
ئیسكۆ: له ڕیاڵ مەدرید ڕێگەیان پێ نەدەدام یاری بکەم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.