له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه،هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی لایبزیگ تیمۆ ڤێرنەر دوای دوو وه‌رز یاریكردن له‌ریزی یانه‌ی چێلسی جارێكی دیكه به‌پێی گرێبه‌ستێكی چوار ساڵه گه‌رایه‌وه یانه‌ی لایبزیگ.
ئه‌و هێرشبه‌ره له‌سالی دوو هه‌زارو بیست درێسی بلوزی پۆشی،و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه په‌نجاو شه‌ش یاری ئه‌نجامداوه، ڤێرنەر گۆڵکاری مێژووی یانەی لایبزیگه به‌تۆماركردنی نه‌وه‌دو پێنج گۆڵ له‌كۆی سه‌دو په‌نجاو نۆ یاری، هه‌روه‌ها
له‌په‌نجاو سێ یاری به‌درێسی هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بیست و چوار گۆلی تۆماركردوه، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڤێرنه‌ر خۆشحالی خۆی به‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ بۆندسلیگا و یانه‌ی لایبزیگ نیشاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه وتیشی هەستێکی باوەڕپێنەکراوە، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، هەمیشە سەیری لایپزیگم کردووە ئه‌و كاته‌ی له‌له‌نده‌نیش بووم، سه‌باره‌ت به‌پێدانه‌وه‌ی درێسی ژماره یازده ڤێرنه‌ر روونیكرده‌وه، سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێم وایە ژمارە یازده هەمیشە تایبەت بووە بۆ من، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار لێره لەبەرم کردووە و لە لەندەنیش لەبەرم کردووە، بۆیە زۆر دڵخۆشم کە توانیم دووبارە بەدەستی بهێنمەوە.
هێرشبه‌ری پێشووی لایبزیگ تیمۆ ڤێرنەر دوای 2 وه‌رز یاریكردن له‌ریزی چێلسی گه‌رایه‌وه یانه‌كه‌ی خۆی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.