Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:44

ئەنتۆنی بلینکین: بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان لەلایەن ئێرانەوە لێکەوتەی خراپی دەبێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکا پیلانێکی ئێرانی ئاشکرا کرد بۆ کوشتنی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئاراستەکردنی تۆمەت بۆ ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی ئەمریکییەکان لەلایەن ئێرانەوە لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە لەلایەن ئێمەوە.
هاوکات جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئێستای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر ئێران هێرشی کردە سەر هەر هاووڵاتییەکمان لەنێوانیاندا ئەوانەی ئێستا خزمەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن و ئەوانەی پێشوویش ئەوە رووبەڕووی سزای خراپ و توند دەبێتەوە و، بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان".
سۆلیڤان، ئەوەشی زیاد کرد، ئیدارەی جۆ بایدن، دەستبەرداری پاراستنی ئەمریکییەکان نابێت لە دژی هەڕەشەکانی توندوتیژی و تیرۆر.
لەو بارەیەوە میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە، ئەمریکا بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکای خستە ژێر پاسەوانی تایبەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.