به‌پێی هه‌والێكی ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى، ژمارەیەک لە یاریزانانى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى به‌گونجاوی ده‌زانن یانه‌كه ده‌ست به‌رداری تواناكانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هاوکاریان بێت و رێگه‌ی پێ بده‌ن له‌یانه‌كه بڕوات.
به‌پێی قسه‌ی رۆژنامه‌كه دۆخی ناوخۆی شه‌یتانه سووره‌كان گه‌یشتۆته بنه‌به‌ست، چونكه هه‌لسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی كریستیانۆی پورتوگالی به‌رامبه‌ر یانه‌كه بۆته هۆی تووره‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی یاریزانانه‌كان.
له‌به‌شێكی هه‌والی رۆژنامه‌كه هاتووه كریستیانۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك باشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كیش په‌یوه‌ندی وه‌ك پێویست نیه و به‌رامبه‌ر یه‌كتر نیگه‌رانن.
جێگای باسه ڕۆناڵدۆ ئاره‌زوو ده‌كات به‌ر له‌داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه یاریزانان ریزی شه‌یتانه سووره‌كان جێبهێلێت، بەڵام بەرپرسانى یانەکە ڕۆیشتنى ڕەتدەکەنەوە.
ڕۆناڵدۆ ئاره‌زوو ده‌كات به‌ر له‌داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ریزی شه‌یتانه سووره‌كان جێبهێلێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.