Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:26

قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ئەبوبەكر جاف دڵگران بووم 

کوردستان TV
100%

قوباد تاڵەبانی،سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی مام جەلال پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو ئەبوبەكر جاف دەكات كە ئەمەش دەقەكەیەتی ..
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو ئەبوبەكر جاف
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (ئەبوبەكر حەسەن) ناسراو بە(ئەبوبەكر جاف) نیگەران و دڵگران بووم. 
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی خانەوادەی نوسەر و رۆشنبیری كۆچكردوو ئەبوبەكر جاف و ئەدیبان و نوسەران و رۆشنبیرانی هەرێمی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت. 
انا لله و انا الیە راجعون 
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.