Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:21

نێچیرڤان بارزانى: كۆچى ناواده‌ى ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشەنبیری دیاری سلێمانی خه‌مبارى كردین

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچیی دوایی كردنی ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشەنبیری دیاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌. 

ده‌قی په‌یام: 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشەنبیری دیاری سلێمانی، خه‌مبارى كردین. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێیانى و نووسه‌ران و ڕووناكبیرانى كوردستان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارین گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/11

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.