یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا به‌سه‌رۆكایه‌تی باتریس موتسیبی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، دواتر موتسیبی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا واده‌ی به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تی خولی سوپه‌ری ئه‌فریقیای راگه‌یاند.
خولی سوپه‌ری ئه‌فریقیا له‌لایه‌ن ئارسین ڤینگه‌ری فه‌ره‌نسی هه‌ول و كۆششێكی زۆری بۆ دراوه تا ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه رێك بخرێت، هه‌روه‌ها ناوبژیوانی ئیتالی بیرلۆجی كۆلینا سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ته‌كنه‌لۆژیای ڤیدیۆیی ده‌كات، یاریه‌كانی پاله‌وانیه‌تی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌مانگی ئابی دوو هه‌زارو بیست و سێ به‌به‌شداری بیست و چوار تیپی شانزه وڵات ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا رایگه‌یاند ئامانج له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م خوله بایه‌خ دان و به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی تۆپی پێیه له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، بۆیه هه‌ر تیپێكی به‌شداربوو له‌سه‌ره‌تا بری یه‌ك ملیۆن دۆلاری پێ ده‌به‌خشرێت، سه‌رۆكی كاف دووپاتیكرده‌وه پاڵه‌وانی خولی سوپه‌ری ئه‌فریقیا بری یانزه ملیۆن دۆلاری پێ ده‌به‌خشرێت و كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌گشتی سه‌د ملیۆن دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.