Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:24

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ئه‌م ڕووداوه‌ مه‌ترسیداره‌‌ ڕووی دا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی تیژڕۆیی و خێراییه‌وه‌ ڕووداوێكی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری هاتوچۆ له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كه‌ركووك له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ شوفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تریش زامدار بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 12:50ی نیوەڕۆێ ئەمڕۆ پێنجشه‌م لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر کەرکووک لە پێش مزگەوتی ڕەشاد موفتی، لاندکرۆزه‌رێکی تایبەت لەپاش ئەوەی بەخێراییەکی زۆر لە ئۆڤەرپاسی بەردەم کۆمپانیای جیهان هاتە خوارەوە، کۆنترۆلی لەدەست دا و بە سەر ناوبڕەی شەقام کەوت.

ڕاشیگه‌یاند: دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ چووە دیوەکەی تری شەقام و لە وێش خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، ئینجا وەستا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوەکە شوفێرێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی تریش زامدار بوو، ئه‌مه‌ جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان و ڕێگا و بانەکە کەوت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خێرایی ڕێگاپێدراو لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ 60 کم لە کاتژمێرێک، بەڵام واقیعی وێنەکان و تێکشکانەکە پێمان دەلێت خێراییەکە زۆر لەوە زیاتر بووە.

ئه‌وه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌ خواره‌وه‌ دیاره‌، ناوی ئاری مه‌حمووده‌ و پیشه‌ی پارێزه‌ره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.