حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری دا گرێبه‌ستی فرۆشتنی سووته‌مه‌نی گازوایل تا ساڵێكی تر بۆ ده‌زگای كاره‌بای لبنان نوێ بكاته‌وه به‌هۆی بارودۆخی خراپی ئه‌و وڵاته‌وه.
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا واده‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی سووته‌مه‌نی بۆ وڵاتی لبنان تا ساڵێكی تر درێژ بكاته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ئێستای لبنان هات.
ده‌زگای كاره‌بای لبنان مانگی ڕابردوو هۆشداری دابووه حكوومه‌ت كه ئه‌گه‌ر به زووترین كات سووته‌مه‌نی و گازوایلیان پێ نه‌گات، لبنان به ته‌واوی تاریكی باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشێ و كاره‌با له‌و وڵاته نامێنێ.
ده‌زگاكه كه وزه‌ی كاره‌با بۆ ته‌واوی لبنان دابین ده‌كات، ته‌نیا پشت به‌و سووته‌مه‌نی و گازوایله ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێی ده‌گات و مانگانه‌ش به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به 40 هه‌زار ته‌ن هه‌یه.
دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، نه‌جیب میقاتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری لبنان په‌یامێكی سوپاسگوزاری ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كرد كه له دۆخی سه‌ختی ئێستای ئابووری وڵات هاوكاریان ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی ساڵێك سووته‌مه‌نی كاره‌بایان بۆ دابین ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.