بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا له دوروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز خۆپیشاندان ده‌ست پێ بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو و رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كردووه سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌ن، هه‌روه‌ها فۆڕمی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕ بكه‌نه‌وه و بیده‌ن به لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق.
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له ناوچه‌ی سه‌وز و به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببنه‌وه و فۆڕمی سكاڵای یاسایی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پڕ بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لیژنه‌ی خۆپیشادانهكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش بۆ پاڵپشتیكردن له شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستوور، داوایان له لایه‌نگران كردووه سبه‌ی هه‌ینی له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غداش خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه و بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی به ڕێژه‌یكی زۆر له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌یان پێ بكرێ.
هێزه ئه‌منییه‌كان له ئێستاوه ده‌ستیان به دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی كردووه له‌سه‌ر پردی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌یشتن به ناوچه‌ی سه‌وز بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بكه‌ن بۆ ڕوونه‌دانی هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و توندوتژییهك له‌نێوانیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.