Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:17

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەبووبەکر جاف

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر ئه‌بووبه‌كر جاف بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی نووسەر و ڕۆشنبیر (ئەبووبەکر جاف)ـم بیست".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵ و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ئەبووبەکر جاف و ڕۆشنبیر و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەبووبەکر جاف:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی نووسەر و ڕۆشنبیر (ئەبووبەکر جاف)ـم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵ و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ئەبووبەکر جاف و ڕۆشنبیر و نووسەرانی کوردستان دەکەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

11ی ئابی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.