Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:14

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوپاسی هاوكاری ڕاوێژكارانی هۆڵه‌ندا بۆ‌ پڕۆژه‌كانی چاكسازی ده‌كات

کوردستان TV
100%

پڕۆسەی چاکسازی و فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ و دامەزراندنی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، تەوەری سەرەکی ئەو گفتوگۆیانە بوون کە لە کاتی پێشوازی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە شاندێکی سەربازی و سیاسی وڵاتی هۆڵەندا، ئەنجامدران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ بارت راوێژکاری سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و جەیڵی دویتس راوێژکاری سیاسی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی چاکسازی و رۆڵی راوێژکارانی هۆڵەندا باسی لێوە کرا، لای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکان سوپاسی ئەرک و کارەکانی راوێژکارانی هۆڵەندای کرد کە بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی چاکسازی.

هەروەها راشیگەیاند: لە ڕووی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن و دامەزراندنی دوو فیرقەی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، راوێژکارانی هاوپەیمانان بە گشتی رۆڵیان دەبێت لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووی بە دامەزراوەییکردنەوە.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لە سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەمریکا کرا، گفتوگۆ و دیدارەکانی شاندەکە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدراون، بە گرنگ و پڕ بایەخ زانران، رۆڵی بەریتانیا و ئەمریکا و هۆڵەندا لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.