Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هه‌فته‌ی داهاتوو شایسته‌ی داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شایسته‌ی دارایی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016 ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: دوابەدوای نووسراومان ژمارە م. ن/340 و نووسراوی پالپشتی وەزارەتی بازرگانی ژمارە 10065 لە نووسراومان لای سەرەوە و زیاتر لە 3 کۆبوونەوە لەگەل هەردوو وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی عیراق، دواجار شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2014  و 2015 و 2016 خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازگانی.

ڕاشیگه‌یاند: دوێنێ چوارشه‌م لە دواین کۆبوونەوەمان لەگەل وەزیری بازگانی رێککەوتین لەسەر ئەوەی تەواوی ئەو بڕە پارەیە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی هەرێم بکرێت و دابەشی سەر جوتیاران بکرێت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەداخەوە هەوڵی ئەوە دەدرا کە بۆ ئەمساڵ تەنها 100 ملیار ڕەوانە بکرێت لە کۆی 309 ملیار، بەڵام ئەوەمان ڕەتکردەوە و دواجار دەبێت هەموو ئەو پارەیە لە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی هەرێم بکرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خزمەتکردنی جوتیاران ئەرکی سەرشانمانە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.