Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

له ڕووداوی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ 12 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، له‌ ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پاڕكی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ 12 كه‌س بریندار بوون.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ پاڕكی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ یارییه‌كی كه‌شتی منداڵان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه‌ی له‌نێو یارییه‌كه‌ بوون گیریان خواردبوو، دواتر تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیس و هاووڵاتییان ڕزگاریان كردن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کەوتنی یارییەکه‌ی منداڵان لە پارکی شار 12 بریندار گەیەنرانە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ.

ڕاشیگه‌یاند: کاری پێویست بۆ برینداره‌كان کرا و سوپاس بۆ خوا ئێستا باری تەندروستی سەرجەمیان باشە.

ڤیدیۆ.. دیمه‌نی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كه‌ و ئه‌و منداڵانه‌ی تێیدا گیریان خواردووه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.