گوته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرای كرد كه یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق ئێستا گه‌یشتۆته 82 ملیار دۆلار، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌كه بۆ 90 ملیار دۆلار به‌رزبێته‌وه.
عومه‌ر عاسم گوته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له ئێستادا یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق بریتییه له 82 ملیار دۆلار.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به زێڕیش یه‌ده‌گی عێراق ئێستا بریتییه له 130 ته‌ن ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كه عێراق له ماوه‌ی رابردوودا بڕی 34 ته‌نی كڕی بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای زیادبوونی یه‌ده‌گی زێڕ، عێراق 10 خانه له ڕیزبه‌ندی وڵاتان هاته پێشه‌وه و ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ڕیزی 30 و له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له ڕیزی چواره‌مه.
گوته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عێراق نه‌شی شارده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن له كۆتایی ئه‌مساڵ بارودۆخی عێراق باشتریش بێت و یه‌ده‌گی پاره‌كه‌ی بگاته 90 ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.