ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی ناڕوونی له پێشبینیكردنی خستنه‌ڕوو و داواكارییهكانهوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بڕی 34 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.3 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا به 99.26 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه نرخه‌كه‌ی 34 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.3 دابه‌زی و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مجۆره به 94 دۆلاره.
هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی به به‌راورد له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ڕێژه‌ی 4% به‌رز بۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 14 دۆلار نرخه‌كه‌ی له‌چاو نرخی ڕۆژانی پێشووتر له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.