پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی گۆڕینی پاسوۆڕدی ئینته‌رنێتی ماڵه‌وه‌یان براكه‌ی خۆی كوشتووه.
پۆلیسی زیقاڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی زانیاری كوشتنی گه‌نجێك له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، بكوژه‌كه ده‌ستگیر كرا كه برای كوژراوه‌كه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تاوانبار (أ. ع. خ) ته‌مه‌ن 22 ساڵ دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه كه ناكۆكی له‌گه‌ڵ براكه‌ی دروستبووه به‌هۆی گۆڕینی پاسوۆڕدی ئینته‌رنێتی ماڵه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تاوانبار دانی به‌وه‌داناوه كه چه‌قۆیه‌كی چێشتخانه‌ی ماڵه‌وه‌یانی له پشتی براكه‌ی داوه و ڕاسته‌وخۆ كوشتوویه‌تی، دانی به‌وه‌شداناوه كه هه‌وڵیداوه تاوانه‌كه بشارێته‌وه.
پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوانباره‌كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 405 له یاسای سزدادانی عێراقی و به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.