به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 620 كه‌س كه له 150 خێزان و ماڵباتی چه‌كدارانی داعش پێكهاتبوون له كه‌مپی هۆڵی سووریاوه گه‌ڕێنرانه‌وه خاكی عێراق.
ئه‌م 150 ماڵباته‌ی داعش كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشن، پێشتر له كه‌مپی هۆڵی سووریا نیشته‌جێبوون، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منی له ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه داخیلی عێراق بوون و بڕیاریشه دواتر بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
حكوومه‌تی عێراق له ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی گیراوانی عێراقی له كه‌مپی هۆڵی سووریا كردووه و به‌چه‌ند پڕۆسه‌یه‌ك تا ئێستا به هه‌زاران ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشی گه‌ڕاندۆته‌وه و له‌نێو كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیری كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.