لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستیان به گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان كرد له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایان له لایه‌نگرانیان كردبوو دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی فراوان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو پاڵپشتیكردن له شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستوور.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ خۆپیشاندان له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز و به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در فۆڕمی سكاڵای یاساییش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پڕ ده‌كرێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا داوای له خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بێنه پاڵ خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی عاشووڕا، ئه‌گه‌ریش داواكه‌ی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه مه‌ده‌نییه‌كان داوایان له هاووڵاتییانی شاری به‌غدا كردووه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی پشك پشكێنه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو حكوومه‌تدا.
بۆ ڕوونه‌دانی هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و گرژییه‌ك له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در و هێزه مه‌ده‌نییه‌كان، هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیس له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.