سهرۆك بارزانی ئهمڕۆ ههینی پهیامێكی سهرهخۆشی بههۆی كۆچی دوایی حهمه سهعید خهفاف بڵاو كردهوه.
سهرۆك بارزانی له پهیامه سهرهخۆشییهكهدا ڕایگهیاند: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست.
ڕاشیگهیاند: خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە.
ئاماژهی بهوهش دا: حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.
دهقی پەیامهكهی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست. خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە. حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و، هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
12ی ئابی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.