وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژئاوای قەزای کەلاری هەژاند.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ هەینی 12ـی 08ـی 2022 لە پارێزگای سلێمانی بوومەلەرزەیەکیان تۆمار کردووە.
ڕاشیگەیاند: لە ڕاپۆرتی دەستەکە ئاماژە بەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 11:54 خولەکی ئەمڕۆ هەینی بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر، لە دووری 13 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای قەزای کەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.