بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات کە بەسەرمایەی 250 ملیار دینار بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەش دەقەکەیەتی:-
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە هەوڵەکانی چڕ کردەوە بۆ ئەوەی لە هەموو جومگەکان چاکسازی بکات و ئەو کەموکوڕییانەش کە هەن هەنگاو بۆ چارەسەر کردنیان هەڵبگرێت. دروست کردنی بانکی نیشتمان یەکێکە لە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو پەرەدان بە سیستەمی پێشکەوتووی بانکی لە هەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا هەنگاوەکانی دامەزراندنی ئەو بانکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و زۆربەی کارەکانی تەواو بووە. لە دیمانەیەکی دا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان وردەکاری دروست کردن و سوودەکانی بانکی نیشتمانی خستەڕوو.
بانکی نیشتمان چییە و بۆچی حکوومەتی هەرێم هەوڵی دروست کردنی دەدات؟
مەولوود سابیر: بانکی نیشتمان بانکێکی حکوومییە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت. ئەو بانکە کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی بانکە حکوومییەکان و بانکە بازرگانییەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان 94 بانکە. هەوڵ دەدات ئەو بانکە هەموو ئەو کارگێڕییانەی کە لە بانکە حکوومییەکان هەیە رێکبخاتەوە. دووەمیش کردارە بانکییە تەقلیدییانەی کە لە ئێستادا لە بانکەکان پەیڕەو دەکرێت، دەیەوێت نەمێنێت و بەڵکو ببێتە بانکێکی مۆدێرن شانبەشانی بانکەکانی دیکە وەکو بانکە ئەهلییەکان و ئەو بانکانەی کە بەستراونەتەوە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دامەزراوە. هەروەها مەبەستی دیکەی زۆری لە پشتە ئەو بانکە، چونکە ئێمە تەنانەت دەمانەوێت فەرمانبەرەکانی خۆشمان ڕێک بخەینەوە، چونکە دەمانەوێت کارێک بکەین کە ببێتە بنەما بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو کابینەیە هەوڵی چاکسازی داوە لە گشت بوارەکان، یەکێک لە کارەکانی ئەوەیە کە چاکسازی بکات لە بواری بانکی و بتوانین بە زووترین کات ئەو بانکە ببەستینەوە بە بانکی ناوەندی عێراقی و پاشان بە بانکەکانی دەرەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو کردارە بانکییانەی کە بانکە پێشکەوتووەکان ئەنجامی دەدەن، ئێمەش لە بانکی نیشتمان ئەنجامی بدەین.
دەتوانین بڵێین بە دروستکردنی ئەو بانکە، کوردستان دەبێتە خاوەن بانکێک کە سیتەمێکی نێودەوڵەتی مۆدێرنی باشی هەیە؟
مەولوود سابیر: دڵنیابە بۆ ئەو مەبەستەیە و هەموو هەوڵەکان لە وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەیە کە ئێمە بتوانین ببینە خاوەن بانکێکی خۆماڵی، کوردستانی حکوومی، بۆ ئەوەی بتوانین پەرە بە کردارە بانکییەکان بدەین و هۆکارێکیشە بۆ زیادکردنی داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە بە دروستکردنی ئەو بانکە هەموو حەواڵە دەرەکییەکان لە رێگەی بانکە ئەهلییەکانەوە دەکرێت و بە گەڕانەوەی ئەو حەواڵانە داهاتێکی باش بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.
سەرمایەی ئەو بانکە چەندە؟
مەولوود سابیر: سەرمایەی ئەو بانکە 250 ملیار دینارە، لەو بڕە 25 ملیاری بە نەقد لە ئەژمێرێکی تایبەت لە بانکی ناوەندی عێراقی لە لقی هەرێمی کوردستان دانراوە، وە 225 ملیار عەقاراتی بانکە بازرگانییەکانە، و خۆشبەختانەش ئەوە هەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە. واتە ئێمە هەموو سەرمایەکەمان تەواو کردووە و لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراو کراوە بۆ بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ تەواو کردنی ئەو بانکە، چونکە هەرچی سەرمایەی ئەو بانکە هەیە کە 250 ملیار دینارە هەمووی تەواو بووە.
ئەو بانکە کەی تەواو دەبێت و دەست بەکارەکانی دەکات؟
مەولوود سابیر: ئێمە چاوەڕێی بەغداین، هەرچی ڕێکار بووە کە تایبەت بووە بە هەرێمی کوردستان ئێمە هەموومان تەواو کردووە. هیچ کارێک لەسەر هەرێمی کوردستان نەماوە و ئێمە هەموومان تەواو کردووە. ئێمە پارێزەرمان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو کارە تەواو بکات و من چەند جارێک قسەم لەگەڵ کردووە، ئەویش لەسەر هێڵە و تەنیا ئەوە ماوە کە ئیعاز بدرێت بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان تەواو بکرێن.
دەتوانین بڵێین بانکی نیشتمان دەبێتە جێگرەوەی لقی بانکی ناوەندی عێراقی لە هەرێمی کوردستان؟
مەولوود سابیر: بانکی ناوەندی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەیە تایبەتە بە بەغدا و پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، واتە بانکی ناوەندی عێراقی لقی هەرێمی کوردستان. بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، ئەوە پەیوەندی بە بانکە بازرگانییەکانەوە نییە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان 94 بانکمان هەیە، هەر 94 یان سەر بە بانکە بازرگانییەکانن، واتە لە ڕووی کارگێڕی و حسابییەوە سەربە بانکە بازرگانییەکانن.
مەبەستمان ئەوەیە بڵێین کە دامەزراندنی بانکی نیشتمان دەبێتە جێگرەوەی بانکی ناوەندی عێراقی؟
مەولوود سابیر: بێ گومان، ئێمە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسە دەکەین، وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بانکە کە دادەمەزرێت، دەبێتە جێگرەوەی هەموو بانکەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان وەکو حکوومەت، بەڵام بانکە ئەهلییەکان ئیش و کاری خۆیان دەکەن.
دروستکردنی ئەو بانکە چ سودێکی بۆ خەڵکی ئاسایی هەیە؟
مەولوود سابیر: ئێمە دەمانەوێت خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، كابینه‌ی نۆیه‌م كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه، ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەو بانکەوە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان بکەین و ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش ببووژێنینه‌وه، واتە دوو ئامانجمان هەیە، یەکەم خزمەت کردن و دووەمیش بوژاندنەوەی ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. ئه‌و بانكه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقی فیدراڵ ڕێگه و مۆڵه‌تی كاركردنی پێ ده‌درێت، كه‌واته بانكی نیشتمان له‌مه‌ودوا ده‌بێته ئه‌ندام له بانكی ناوه‌ندی عێراق. دیاره بانكی ناوه‌ندی عێراقی ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه و تێیدا ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌یه، یه‌كێك له‌و دهستپێشخهرییانهش پێدانی پاره‌یه به‌و بانكانه‌ی کە سه‌ر به بانكی ناوه‌ندین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشینه به هاووڵاتییانی بده‌ن، لەوانەش، پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێشینه‌ی خانووبەرە، پێشینه‌ی كشتوكاڵی و پێشینه‌ی پیشه‌سازی، قه‌رزی نیشته‌جێكردن کە ئەوانە هەمووی لە خۆ دەگرێت، بۆیە ئێمە هەوڵ دەدەین کە بە زووترین کات ئەو بانکە تەواو بێت بۆ ئەوەی بتوانین سولفه‌یه‌ك وه‌ربگرین لە بانکی ناوەندی عێراقی بەپێی ئەو رێنماییانەی هەیانە، بۆ ئەوەی لە کوردستان بتوانین پێشینەکان بکەینەوە به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییان سوودمه‌ند بن.
یانی دەتوانرێت سیستەمێکی بانکی دروست بکرێت کە پەیوەست بێت بە سوێفتی نێودەوڵەتی؟
مەولوود سابیر: ئێمە دەمانەوێت وەک چۆن بانکە ئەهلییەکان بەستراونەتەوە بە بانکە جیهانییەکان، بانکی نیشتمانیش ببەسترێتەوە بە بانکە جیهانییەکان.
ئاستی دڵنیایی لەو بانکە چەندە؟
مەولوود سابیر: ئاستی دڵنایی له‌م بانكه 100% ده‌بێت، وه‌كوو پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد سه‌رمایه‌كه‌ی 250 ملیار دیناره، كه خودی قه‌باره‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌یه دڵناییه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان شێوه‌یه 100% پشتیوانی لێ ده‌كات كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ كار و پڕۆسه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی کە ئەو بانکە دابمەزرێت، چونکە بەردەوام دڵنیایی لە بانکی حکوومی زیاترە وەک لە بانکی ئەهلی ئەگەر بێینە سەر واقیعی کار کردن. لێره‌وه داوا له هاووڵاتیيان ده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا كاتێك ئه‌م بانكه ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به كار ده‌بێت پاره‌كانیان له‌و بانكه دابنێن، چونكه پاره‌كانیان مسۆگه‌ر و پارێزراو ده‌بێت و له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ كارێكی نه‌ختینه‌یی له بانكه‌كان ڕانه‌گیرێت، به‌ڵكوو هه‌ر نهختینهیهك كه له بانكه‌كاندا هه‌بێت وه‌ك خۆی به هاووڵاتیيان بدرێته‌وه.
لە دوای دامەزراندنی ئەو بانکە، هاووڵاتی دەتوانێت بەبێ مەترسی بێت و هەژمێری بانکی بکاتەوە؟ دووەم دوای دامەزراندنی ئەو بانکە فەرمانبەر دەتوانێت مووچەکەی لە رێگەی بانک و حساب بانکییەوە وەربگرێت؟
مەولوود سابیر: له ڕاستیدا ئێمه له دوای ته‌واوبوون و ده‌ستبه‌كاربوونی بانكی نیشتمان، كار و هه‌نگاوی دووه‌ممان بریتیی ده‌بێت له بهسیستەمكردن و به ئەلیكترۆنی كردنی سیستەمی بانكی، ئاشكرایه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌كنه‌لۆژیای بانكهكانین، كه لە هەرێمی کوردستان نزیكه‌ی 22 بانك به‌و سیستەمه به‌ستراونه‌ته‌وه، بۆیه كاری دووه‌می ئێمه بریتیی ده‌بێت له به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی به سیستەم كراون به به‌غداوە، چونكه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و سیستەمه به به‌غدا واته به‌ستنه‌وه‌ی به سیستەمی هه‌موو جیهان، هاوكات ده‌مانه‌وێت بانكی نیشتمان ببێته بانكێكی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و كات ده‌كرێت كارت به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كاری بهێنن و سوودی لێ وه‌ربگرن.
بەغدا رەزامەندی داوە؟
مەولوود سابیر: حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی بانكی نیشتمان داوه و زۆریش ڕژده له ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان و ده‌ستبه‌كاربوونی بانكه‌كه. ڕێکارەکان ئەوەی کە لە سەرەتادا بۆ ئێمەیان دانابوو زوو تەواومان کرد، بەڵام هەندێک مەرجی دیکەشیان لەسەر ئێمە دانا ئەوانیشمان تەواو کرد. ئێستا هیچ ڕێکارێک نەماوە کە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکرابێت بۆ دامەزراندنی ئەو بانکە. ئێمە چاوەڕێ دەکەین دامەزراندنەکە تەواو بێت و دوای ئەوە ئێمە هەیکەلی رێکخستنی ئەو بانکە لەلای خۆمانەوە دادەمەزرێنین و دەست بەکار دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.