دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ـی 08ـی 2022 لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەنتەری شاری مووسڵ و دەوروبەری پارێزگای نەینەوا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
پەیامنێرمان لە نەینەوا پێی ڕاگەیاندین: خۆپیشاندان لە نزیک بازاڕی نەبی یونس دەستی پێ کرد، دروشمی "بەڵێ بۆ عێراق و پاڵپشتیکردنی شەرعییەتی دەوڵەت و پاراستنی دەستوور" دەگوترێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدا کە لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیان به گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان كرد له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایان له لایه‌نگرانیان كردبوو دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی فراوان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو پاڵپشتیكردن له شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.