خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا و چەندان پارێزگای دیکەی عێراق دەستی پێ کردووە و بەردەوامە.
سەدان هەزار لە لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە پارێزگاکانی بەغدا، ناسڕیە، بەسڕە، نەینەوا، کەرکووک، میسان، واست، سەماوە، ، دیالە، زیقار دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر بانگەشە دەکەن کە خۆپیشاندانەکانیان بۆ وەرگرتنی مافەکانیان و نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازییە، هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
لەبەرامبەردا لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پاڵپشتیكردن له شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستوور دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایان له لایه‌نگرانیان كردبوو دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی فراوان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو پاڵپشتیكردن له شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستوور.
هەروەها موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا داوای له خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بێنه پاڵ خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی عاشووڕا، ئه‌گه‌ریش داواكه‌ی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه مه‌ده‌نییه‌كان داوایان له هاووڵاتییانی شاری به‌غدا كردووه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی پشك پشكێنه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو حكوومه‌تدا.
بۆ ڕوونه‌دانی هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و گرژییه‌ك له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در و هێزه مه‌ده‌نییه‌كان، هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیس له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.