Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:30

بە چەقۆ هێرش کرایە سەر سەلمان ڕووشدی

کوردستان TV
100%

نووسەری بە ڕەچەڵەک هیندی، سەلمان ڕووشدی کە بەهۆی ڕۆمانی (ئایەتەکانی شەیتان) لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران فەتوای کوشتنی درا، ئەمڕۆ هەینی 12ـی 08ـی 2022 لە کاتی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی گوتارێک لە نیویۆڕک بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.

پۆلیسی نیویۆڕک ڕایگەیاند: سەلمان ڕووشدی پێش ئەوەی گوتارێک پێشکەش بکات، لە ڕۆژئاوای ویلایەتی نیویۆڕک هێرشی کراوەتە سەر و بە چەقۆ لە ملی دراوە، پاشان گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

پۆلیسی نیویۆڕک ئاماژەی بەوە داوە کە تۆمەتباری ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ دەستگیرکراوە.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی سەلمان ڕووشدی ئاماژەی بەوەش داوە کە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ڕووشدییەوە نییە.

سەلمان ڕووشدی لە 19ـی 06ـی 1947 لە شاری مومبایی هیندستان لەدایکبووە، کاتێک کتێبی (ئایەتەکانی شەیتان)ـی بڵاوکردەوە، دوای چەند مانگێک لە ئێران قەدەغە کرا و لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، ڕێبەری پێشووی ئێران فەتوای کوشتنی درا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.