بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمڕۆ هەینی 12ـی 08ـی 2022 هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لەبارەی تەنکی غاز و نەوتی ماڵەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئاگاداری دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین لەبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئاگاداری تەنکی غاز و نەوتی ماڵەکانیان بن.
ڕاشیگەیاند: پەیوەندی بە ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ژمارە (115) بۆ هەر ڕووداوێکی سروشتی.
شەپۆڵێکی گەرمای بەهێز ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە بووە:- هەولێر : 40، سلێمانی : 42، دهۆک : 40، کەرکووک : 43، زاخۆ :42، هەڵەبجە : 44، سۆران : 40، راپەرین : 42، گەرمیان: 46.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.