سەرچاوەیەکی سەربازی دیالە ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی 12ـی 08ـی 2022 مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە دەوروبەری دەریاچەی حەمرین لە نزیک ناحییەی جەلەولا بۆردوومان کران.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی لیوای 2ـی سوپای عێراق لە نزیک دەریاچەی حەمرین تێبینی جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعشیان دەکرد.
ڕاشیگەیاند: بە کامێرای حەراری چاودێری جموجۆڵی ئەندامانی تیرۆریستانی داعش کراوە لە ناوچەکە و بۆردوومان کراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تاوەکو ئێستا دەرئەنجامی بۆردوومانەکە بەوردی ئاشکرا نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.