له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی مۆنپێلێی ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی پی ئێس جی دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌كاریان سازكرد، له گه‌ڕی یه‌كه‌می لیگاوه‌ن، تیپه پاریسیه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كلێرمۆن فۆتی میوانداری برده‌وه.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاری ئه‌م شه‌ودا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان كلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی و نێیمار داسیلڤا به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن، كریستۆف گالتێ ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا چه‌ند ورده‌كاریه‌كی له‌باره‌ی پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه پاریسیه‌كه خسته‌ڕوو، گالتێ ئاشكرایكرد كه یارینه‌كردنی ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی له یاری پێشوو بڕیارێكی تاكتیكی بووه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه باشتر وایه ئیكاردی تیپێكی دیكه بدۆزێته‌وه تا له ڕیزیدا یاری بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی یاریزانه‌كه ده‌بێت، هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، گالتێ ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك له هێڵی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی دان، به‌ڵام پێویستیان به هێرشبه‌ری دیكه هه‌یه له مێركاتۆی هاوینه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی دووردرێژی ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌و به‌شداریكردنی یاریزانان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان له مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر كه ده‌بێته هۆی ماندووبوون و ئه‌گه‌ری پێكانی به‌شێك له یاریزانان، بۆیه ده‌بێت یاریزانی به‌توانای دیكه به‌رده‌ست بن تا بۆ كاتی پێویست شوێنی یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كان بگرنه‌وه.
له‌خولی فه‌ره‌نسا ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان میوانداری مۆنپێلێ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.