ئه‌مرۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی ئیتاڵیا ده‌ستپێده‌كات، له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌و له كاتژمێر‌و حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره به كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو میوانداری یانه‌ی ئودێنێزێ ده‌كات.
میلان به‌سه‌رپه‌رشتی ستێفانۆ پیۆلی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی كالچیۆ به بردنه‌وه ده‌ستپێبكات، له مێركاتۆی هاوینه‌دا، میلان هه‌ریه‌ك له جونیۆر مێسیاسی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی كرۆتۆنێ و شارل دی كیتیل یاری به‌لجیكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی كلۆب بروج و ئه‌لێساندرۆ فلۆرێنزی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕۆماو دیڤۆك ئۆریگی به‌لجیكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆسۆنێری تا كۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی نوێی دیكه بۆ به‌هێزكردن و توندوتۆڵكردنی ڕیزه‌كانی بۆ ململانێكانی وه‌رزی نوێ واژووبكات، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیتاڵیا‌و له كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئینته‌رمیلان خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می وه‌رزی ڕابردوو ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیچی كه له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا .
له‌خولی ئیتاڵیدا ئه‌مشه‌و ئه‌ی سی میلان میوانداری ئودێنێزێ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.