له ده‌ست پێكی گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی نانت و لیل به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له شاری نانت و له‌سه‌ر یاریگای لا یۆگوار به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش مۆیس سیمۆن له خوله‌كی بیست‌و هه‌شت تۆماری كرد، له گێمی دووه‌میش یانه‌ی نانت له‌هه‌ولی پاراستنی ئه‌نجامی یاری بوو له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی لیل له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه بوو.
له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش ئیسمایلی به‌رازیلی گۆلی به‌رامبه‌ری تۆمار كرد‌و یاری گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تاو یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌یه‌و به خالێكی یاریه‌كه رازی بوون ، به‌مه‌ش لیل بووه خاوه‌نی چوار خال و به شێوه‌ی كاتی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێ و نانتیش دووه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و به دوو خال له پله‌ی نۆیه‌م دێت .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسا نانت و لیل یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.