له یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ری دووه‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیلمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی فرایبۆرگی میوانداری به‌ده‌ست هێناو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای شوارزواڵد له فرایبۆرگ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش میكایل گریگۆریتش له خوله‌كی سی‌و پێنج تۆماری كرد ، له گێمی دووه‌م بروسیا دۆرتمۆند هه‌وله‌كانی بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاری خسته گه‌رو توانیان ریمۆنتادا به‌سه‌ر خاوه‌ن مال تۆمار بكه‌ن .
له خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت جیمی بینۆ گێنتێر گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، له خوله‌كی هه‌شتاو چوار یۆسۆڤا مۆكۆكۆ گۆلی دووه‌می بۆ زهردهوالهكان تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست .
دوو خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یالاری ماریۆس دۆلف گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی دۆرتمۆند كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد‌و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و به شێوه‌ی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت و فرایبۆرگیش دوای بردنه‌وه‌یه‌ك تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات .
له‌بۆندس لیگادا بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فرایبۆرگ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.