شیری دایك ، باشترین شیره بۆ كۆرپه‌له چه‌ندین ڤیتامینی به‌سوود له شیری دایك دا هه‌یه ،بۆیه" د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل – پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان" هه‌شت خاڵ ده‌خاته روو بۆ ئه‌وه‌ی شیری دایك زیاد بكات كه بریتین له :
1. دایك ده‌بێت له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه خۆی ئاسووده بكات، چونكه خه‌مۆكی و دوودڵی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شیری دایك.
2. ده‌بێت زووزوو شیر بده‌ی به منداڵه‌كه، چونكه كاتێك منداڵ سنگی دایكی ده‌مژێت ده‌بێته هۆی ده‌ردانی دوو هۆڕمۆن، یه‌كێكیان ده‌بێته هۆی زیادكردنی دروستكردنی شیر, ئه‌وه‌ی تریان ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌ردانی شیر.
3. ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر شیر پێدانێكدا منداڵه‌كه له هه‌ردوولای سنگت شیر بخوات، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد له‌توانای دایه ته‌نها یه‌ك لا به‌تاڵ بكاته‌وه‌و دواتر هیلاك ده‌بێ و ناتوانێت ئه‌وه‌ی تریان به‌تاڵ بكاته‌وه، پێویسته هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد شیر خواردنی هێواش بۆته‌وه بیبه‌یته لاكه‌ی تر.
4. ده‌توانی مه‌ساج بۆ سنگت بكه‌یت له‌كاتی شیر پێدان بۆ ئه‌وه‌ی شیره باشه‌كه بێته ده‌ره‌وه‌و زۆرترین بڕی شیریش بێت.
5. ده‌بێت رێگه‌ی شیر پێدانه‌كه‌ت باش بێت.
6. نابێت مهمه وشكه‌و شیری قوتوو به‌كاربهێنیت.
7. زیادكردنی هه‌ندێ جۆری خواردن له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌وه شیری دایك زیاد ده‌كات وه‌كو (سپێناخ، برنج ، گێزه‌ر، ماسی سه‌له‌موون، پرته‌قاڵ).
8. ده‌بێت هه‌وڵبدات بڕێكی باش شله‌مه‌نی بخوات و ئاویش بخواته‌وه، به‌ڵام نابێ فشار له‌خۆی بكات.
ئا- كامران
رێگاكانی زیادكردنی شیری دایك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.