پایسكیلسواری هۆڵه‌ندی، دیلان گرۆن ویگن له تیپی بایك ئێكس چه‌ینچ پله‌ی یه‌كه‌می له قۆناغی دووه‌می پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی نۆروێژ له یاری پایسكیلسواری له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
گرۆن ویگن ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو درێژی سهدوپهنجاوچوار كیلۆمه‌ترو سێسه‌د مه‌تری قۆناغه‌كه‌ی به كاتی سێ كاتژمێر‌و چلویه‌ك خولهك و حه‌ڤده چركه بڕی و پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ركرد، پله‌ی دووه‌میش بووه به‌شی ئاماوری كاپیۆتی به‌لجیكی له تیپی ئاركیا سامسیك، ئێدڤاڵد بۆسۆنی نۆروێژی له تیپی تۆتاڵ ئێنێرجیس پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت.
هاوكات هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی گشتی پایسكیلسوارانی پێشبڕكێكه نه‌هات كه ئه‌لێكس زینگلی فه‌ڕه‌نسی له تیپی كۆفیدیس پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبهندهكه كرد‌و درێسی زه‌ردیش هه‌ر لای ئه‌و مایه‌وه، ئه‌مرۆ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌م به درێژی سهدوحهفتاوحهوت كیلۆمه‌ترو حه‌وت سه‌د مه‌تر له نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی نامسۆس و سكاڵس توگو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.