Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:22

لە هەفتەیەکدا 3 هەزار و 89 ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

کوردستان TV
100%


هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٩٣٤ ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٦٥٢ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٧٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١١٤ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ٩٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەروەها هەزار و ٣٩١ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە ٣٩٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و ٣٤٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٥٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٠٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٠٥ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٥٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٦٧ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە ١٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ١٣ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٨ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  ١٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەروەها ٢٩ هەزار و ٦٨٦ سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٣ هەزار و ٣٢٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ٨ هەزار و ٨٨٨ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١١ هەزار و ٥٨٧ یان لە پارێزگای دهۆک و ٣٥ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٦٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٠٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٧٠ یان لە  ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٥ هەزار و ١٠١ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.