Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:12

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق: سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق بووە هۆی پەکخستنی دەستوور

Suhail tahir
100%

بەرنامەی مژار ـی (کوردستان تیڤی) سەبارەت بە پرسی عێراق؛ بـارودۆخی ئاڵـۆز و داواکـاری هـەڵبژاردنی نـوێ میوانداری د. محـەمەد شاکـر ـ ئەنـدامی خولی پێشـووی پەرلـەمانی عێراق و خـالید ئەحمەد ـ چـاودێری سـیاسـی کرد، د. محەمەد شاکر جەختی کردەوە سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق بووە پەکخەری دەستوور لە کاتێکدا پێویستبوو پارێزەری دەستوور بێت.

د. محـەمەد شاکـر ـ ئەنـدامی خولی پێشـووی پەرلـەمانی عێراق ڕایگەیاند: کاتێک بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق پرسیاری ئاراستەی دادگەی فیدراڵی کرد کە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە دوو لەسەر سێیە، یاخود بە زۆرینە پێک دەهێنرێت کە ئەمەش لەسەر داوای چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، چونکە خۆی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، ئەم هەنگاوەی سەرۆک کۆمار بووە هۆی پەکخستنی دەستوور، لەکاتێکدا پێویستە سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستوور بێت.

هاوکات خـالید ئەحمەد ـ چـاودێری سـیاسـی هەر سەبارەت بە هەمان پرس ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ڕەوشەی عێراق پێیگەیشتووە بەهۆی حوکمڕانی شکستخواردوو و پابەندنەبوون بە دەستوور بووە.

هەروەها گوتی: پەراوێزخستنی کورد و سووننە وای کرد ئەمڕۆ شیعەش بەخۆی بکەوێتە نێو ئەم قەیرانە، هەندێک لایەن هەندێکی دیکە پەراوێز بخات، ئەمەش بووە هۆی پەکخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

خـالید ئەحمەد جەختیشی کردەوە کە لە ڕێگەی دادگەی فیدڕالییەوە پڕۆسەکە پەکخرا و بۆیە ئێستا خەڵک ئەم سیستەمەی عێراق ڕەت دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.